توركيا هه‌ڕه‌شه‌ى گرتنه‌به‌رى هه‌ڵوێستى تاكلايه‌نه له باره‌ى منبجه‌وه ده‌كات
K24 – واشنتن:
شاره‌زایانی كاروباری سووریا له واشنتۆن خوێندنه‌وه و پێشبینی جیاواز ده‌كه‌ن بۆ ئاكامه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی توندى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا له‌دژی مانه‌وه‌ی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له منبجى سووريادا. به‌شێكیان ده‌ڵێن توركیا خه‌ریكه له دوای ئازادكردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌داته‌وه، بۆیه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نیا بۆ به‌رچاوی كامێراكانه.
به‌شه‌كه‌ی ديكه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه باس له وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا پابه‌ند نه‌بووه به‌ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا، كه ده‌بووایه داوا له‌و هێزانه بكات له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا منبج چۆڵ بكه‌ن، ئیدی واده‌كه به‌سه‌رچووه و ئانقه‌ره هه‌رچی بكات نابێت واشنتۆن گله‌یی لێ بكات.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ده‌بوایه هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له منبج بوون بچنه ده‌ره‌وه و ئه‌و تیمه سه‌ربازیانه‌ی ئانقه‌ره و واشنتۆن كه له منبجن خۆیان سه‌رپه‌رشتی ره‌وشی ئاسایشی شاره‌كه بكه‌ن تا قۆناغی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئیداره‌كردنی شاره‌كه، به‌ڵام توركیا پێی وایه هۆكاری مانه‌وه‌ی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له‌منبجدا یاریكردنی واشنتۆنه به ڕێككه‌وتنه‌كان.