ئه‌م هه‌فته‌یه پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڕیارە ئەم ھەفتەیە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر پرسی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێى حكوومه‌ت جارێكی دیكە كۆببنەوە.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌دنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەربارەی پەیوەندیی نێوان پارتی و حزبەكەی جەخت دەكاتەوە، رێككه‌وتن تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ره، چونكە دۆخی كوردستان وا دەخوازێت ئه‌و دوو حزبه یه‌كگرتوو بن، بۆ ئەوەی ئاشتەوایی راستەقینە له هه‌رێمی كوردستان بەرپاببێت.
له به‌رامبه‌ریشدا مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ری رێك نه‌كه‌وتوون، پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام دایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌ڵێت: دەبێت پارتی دیموكراتی كوردستان دەسپێشخەری هەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی له‌گه‌ڵ یەکێتی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئاشكراشی ده‌كات، كه بۆچوونێک لەناو یەکێتی دروست بووە، بۆ ئەوەی بەشداری له حکوومەتدا نەکات.
له به‌رامبه‌ردا رێبوار بابكه‌یی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان داوا له یه‌كێتی ده‌كات، لە بارەی بەشداریكردن لە حکوومەت، یان بوون به ئۆپۆزسیۆن، زوو خۆیان یەكلایی بکەنەوە.
H.B