سه‌رى كچه‌كه‌ى تاشى
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان پياوێك گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێيدا به توندى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ى ده‌كات و سه‌رى ده‌تاشێت.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پياوه ئه‌مريكييه ئه‌شكه‌نجه‌ى كچه‌كه‌ى داوه ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌پێكى نوێى له مۆبايله‌كه‌ى دابه‌زاندووه.
ئه‌لێكس هاريسۆن، ته‌مه‌ن 30 ساڵ له ويلايه‌تى لويزياناى ئه‌مريكى گرته‌ى ڤيديۆيى لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ى كچه‌كه‌ى له واتس ئه‌پ و فه‌يسبووك بڵاوكردبوويه‌وه، به‌ڵام دواتر گرته‌كه سڕايه‌وه.
پياوه‌كه ده‌ڵێت: كچه‌كه‌ى ده‌يه‌وێت پێگه‌يشتووانه ره‌فتار بكات. هه‌ر بۆيه لێدان ده‌خوات و قژى له‌ده‌ست ده‌دات. ده‌بێت خه‌ريكى وانه‌كانى بێت نه‌ك به‌كارهێنانى سناپ چاتى نه‌فره‌تى.
كچه‌كه ته‌مه‌نى 14 بۆ 15 ساڵه و له پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تييه.
ده‌يڵى مێڵ نووسيويه‌تى: ئه‌و باوكه له لايه‌ن پۆليسه‌وه به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى توندوتيژى دژى منداڵه‌كه‌ى ده‌ستگيركراوه.