ميليشياى عه‌سائيب ستايش و سوپاسى به‌رپرسانى يه‌كێتى ده‌كات
K24 – كه‌ركووك:
دواى خيانه‌تكردنى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان و راده‌ستكردنى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا سوپاسى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى يه‌كێتى ده‌كات.
له به‌ياننامه‌كه‌دا عه‌سائيبى "ئه‌هلى حه‌ق" رايگه‌ياندووه، ستايشى هه‌ڵوێستى "به‌رپرسانه‌ى" به‌رپرسانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌ين، كه به‌رژه‌وه‌ندى عێراقيان هه‌ڵبژارد و ره‌تيانكرده‌وه، به دواى خواستى جيابوونه‌وه بكه‌ون كه مه‌به‌ستيان بوو عێراق دابه‌ش بكرێت.
دوێنێ به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شد رێككه‌وتن و بڕيارياندا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى فه‌رمانياندا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كان و رێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆشكرد.
دواى ئه‌و هه‌وڵه‌ى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى، فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رايگه‌ياند، به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى خيانه‌تێكى مێژوويى گه‌وره‌يان له كوردستان و خوێنى شه‌هيدان كرد.