رووسيا هۆشدارى ده‌داته ئه‌مريكا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، بۆردومانكردنى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكاوه پرسێكى ره‌تكراوه‌يه و كاريگه‌رى حه‌تمى له‌سه‌ر كۆى گشتى پرۆسه‌ى سياسيى هه‌يه.
گينادى گاتيولف, جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا, رايگه‌ياند، بۆردومانكردنى هێزه‌كانى سوپاى سووريا ره‌تده‌كه‌ينه‌وه.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه دێت، كه فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا به پاساوى نزيكبوونه‌وه‌ى هێزێكى ئه‌سه‌د له هێزه‌كانى سوپاى ئه‌مريكا له سه‌ر رێگه‌ى ته‌نه‌ف بۆردومانى هێزه‌كه‌ى ئه‌سه‌ديان كرد.
ئه‌و ديپلۆماتكاره‌ى رووسيا هۆشداريشى دا له دووباره بوونه‌وه‌ى رووداوى له‌و جۆره و رايگه‌ياند، هه‌ر جۆره بۆردومانێكى سوپاى ئه‌سه‌د كۆى گشتيى پرۆسه‌ى سياسى و دانووستانه‌كانى ئه‌ستانه و جنێف په‌كده‌خات.