زه‌وی به‌سه‌ر رزگاربووانی ده‌ستی داعشدا دابه‌ش ده‌كرێت

پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئاشكرای دەكات ئەنجوومەنەكەیان بڕیاریداوه‌ زەوی بەسەر رزگاربووەکانی دەستی داعشدا دابەش بکات.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 چه‌تۆ گوتیشی: "ئه‌و بڕیاره‌ فەرماندە سەربازییەکانی هێزه‌ عێراقییه‌كان و پێشمەرگەی کوردستان و هه‌موو ئەوانە ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵدا کردووە".

H.B