توركیا سێیه‌م پێشنیازی كۆشكی سپی ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره هه‌ر پێشنیازێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ نێوه‌ندگیریكردن له نێوان توركیا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ره‌ت ده‌كاته‌وه.
وه‌ك ئاژانسه توركییه‌كه بڵاویكرده‌وه، مه‌ولود چاویشئۆغلۆ دووپاتیكردووه‌ته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توركیا ئاماده نییه دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده بكات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "توركیا هێزه كوردییه‌كانی باكووری سووریا به تیرۆرست ده‌زانێت و ئاماده نییه له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بكه‌وێته گفتوگۆ".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و ئه‌و ره‌خنانه‌ی به‌هۆی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كران، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دۆناڵد تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه، "بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی باكووری سووریا ته‌نیا 3 بژارده هه‌یه، ئه‌وانیش "ناردنی هێزێكی زۆری سه‌ربازی بۆ ئه‌و ناوچانه، سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر توركیادا و هه‌روه‌ها نێوه‌ندگیریكردن له نێوان ئه‌نقه‌ره و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات"، كه له گوته‌كانیدا تره‌مپ سێیه‌م بژارده‌ی به باشترینیان وه‌سف كرد.
H.B