به وێنه و ڤیدیۆ.. "پیاوی خوێ" بردنه‌وه‌ی ریالی قۆسته‌وه و كردی به رۆژی خۆی
K24 - هه‌ولێر:
دوای تەواوبوونی یاری نێوان ریاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوول له جامی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی ئه‌وروپا، نوسره‌ت گۆكچه، چێشتلێنه‌رێكی باكوور كوردستانه و به "سالت به‌ی" ناسراوه، به‌شداری له خۆشی مه‌درید و ناخۆشی لیڤه‌رپوول كرد.
سالت به‌ی، دوای یارییه‌كه وێنه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی یاریزانان ریال مه‌درید و محه‌مه‌د سه‌ڵاحی لیڤه‌رپوولیش گرتووه، كه به‌هۆی پێكانه‌وه له یارییه‌كه چووه ده‌ره‌وه.
له‌گه‌ڵ گرتنی وێنه‌ش له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان، نوسره‌ت ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و جووڵه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی، كه تایبه‌ته به پێداكردنی خوێ به گۆشت، به یاریزانه‌كان كرد.
نوسره‌ت وێنە و گرته ڤیدیۆییه‌كانی لەگەڵ یاریزانانی مەدرید لە کاتی ئاهەنگێڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردووه‌ته‌وه و مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
یاری كۆتایی نێوان ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول، له جامی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی ئه‌وروپا، له شاری كیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌چوو و شاهانه‌كانی ئیسپانیا توانییان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆتایی پێ‌بێنن و بۆ 13ه‌مین جار بوونه پاڵه‌وانی یانه‌كانی ئه‌وروپا.
????? pic.twitter.com/7iYHPuJGHu
— Nusret #saltbae (@nusr_ett) May 26, 2018
— Nusret #saltbae (@nusr_ett) May 26, 2018
CHAMPİON #halamadrid pic.twitter.com/BWK4iAofEy
— Nusret #saltbae (@nusr_ett) May 26, 2018
CHAMP13NS #halamadrid pic.twitter.com/Evh3tCRBM2
— Nusret #saltbae (@nusr_ett) May 26, 2018
God bless you bro pic.twitter.com/ZYvG0t0Paj
— Nusret #saltbae (@nusr_ett) May 26, 2018