چوار کورد بە تۆمەتی تیرۆر لە بەریتانیا دەستبەسەر کران

پۆلیس لەندەن بەیاننامە بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

چوار ھاووڵاتی كوردی دانیشتووی بەریتانیا، بە تۆمەتی پارەداركردن و پاڵپشتی كردنی تیرۆر لەلایەن پۆلیسی لەندەن دەسبەسەركران.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، دوو ژن و دوو پیاو بە تۆمەتی پارەدارکردنی تیرۆر لە رێگەی دابەشکردنی رۆژنامەی "یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا" دەستبەسەر کران.

پۆلیسی لەندەن لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، بە تۆمەتی پارەدارکردن و پاڵپشتی کردنی تیرۆر، چوار کورد کە دوانیان تەمەنیان لەخوار هەژدە ساڵانە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

چەند چالاکوانێك کەمپەینێکیان لەبارەی دەست بەسەرکردنی ئەو چوار کەسە دەستپێکردووە و رێکخەری کەمپەینەکە دەڵێت، دەستبەرسەرکردنی ئەم چوار کەسە دژی ئازادییەکانی رادەربڕینە.