بە ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا کلاسیکۆی باسکەی لە ریال مەدرید بردەوە

بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا
kurdistan24.net

بارسێلۆنا لە یاریی باسکە بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا.

لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یاریی کلاسیکۆی باسکە لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەڕێوەچوو و  بارسێلۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بۆ جاری بیست و چوارەمین بووە پاڵەوانی باسکەی جامی شای ئیسپانیا و یەکەم نازناوی لە 2018 بەدەستهێنا.

تەنیا چەند رۆژێک دوای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپی باسکەی بارسێلۆنا لاسا، سڤێتیسلاڤ پێسیچ یەکەم نازناوی لەگەڵ بلاوگرانا بەدەستهێنا و لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە ئامادەبوونی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی هەردوو یانە، بارسا بە جیاوازیی دوو خاڵ بە ئەنجامی 92 خاڵ بەرامبەر 90 خاڵ لە ریالی بردەوە.

تۆماس هیۆرتێلی یاریزانی باسکەی بارسێلۆنا بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی جامی شای ئیسپانیا دەستنیشانکرا، کە رۆلێکی گەورەی لە بەدەستهێنانی نازناوەکە لەلایەن بارسێلۆناوە هەبوو.