وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان و عێراق هه‌رایان ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵوێستێكی ده‌گمه‌نی نێوان ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جوبران باسیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان ده‌بێته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له به‌یروت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان گواستنه‌وه‌ی په‌تای بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی لوبنان له پێكهێنانی حكوومه‌تدا بۆ عێراق به‌كارهێنا.
جوبران باسیل روویكرده جه‌عفه‌ری و گووتی: "هیوادارین عێراق حكوومه‌تی نوێ به خێرایی پێكبهێنێ و په‌تای خێرا پێكهێنانی حكوومه‌تی لوبنان بگوازرێته‌وه بۆ عێراق و خێر و خۆشی بۆ هه‌ر دوو لامان بگوازێته‌وه".
كاتێك باسیل وشه‌ی په‌تای به‌كارهێنا جه‌عفه‌ری به سه‌رسوڕمانه‌وه گووتی: "برای وه‌زیر نازانم بۆچی په‌تات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی لوبنان بۆ عێراق به‌كارهێنا؟".
هه‌روه‌ها گووتی: "په‌تا بۆ نه‌خۆشی به‌كاردێت، ئه‌وه‌ی له ته‌نیشتت وه‌ستاوه پێش ئه‌وه‌ی سیاسی بێت پزیشكه، كاتێك په‌تا له‌چوارچێوه‌ی نه‌خۆشیدا به‌كاربێت ئازاربه‌خشه".
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان به گاڵته‌وه گووتی: "په‌تای ئێره شیفابه‌خشه".
ئه‌و هه‌ڵوێسته بووه‌ته هۆی گاڵته‌جاڕی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لوبنانییه‌كان ره‌خنه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌گرن و ده‌پرسن، له رووی دیپلۆماسییه‌وه گونجاوه ئه‌و وشانه به‌كاربهێنرێت؟".
یه‌كێكی دیكه نوسیوویه‌تی: "چووم له فه‌رهه‌نگدا له واتاكه‌ی گه‌ڕام، واتا گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، له نه‌خۆشێكه‌وه بۆ كه‌سێكی ته‌ندرووست!".