ئێران لە ترسی شەڕ لەگەڵ وڵاتانی زلهێز گرووپه میلیشیاکان دروستدەکات
K24 - ههولێر:
موحسن سازگارا، رۆژنامەنووسی و چالاکوانی سیاسیی ئێرانی کە لە دامەزراندنی سوپای پاسدارانی ئێران رۆڵێکی کاریگەری هەوبووە، پێیوایە فشارەکانی ئەمریکا لەسەر سوپای پاسداران زیاتر دەبێت.
سازگارا هەروەها ئاماژەش بەوە دەەدات ئێران نیگەرانە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەکای دەزگای هەواڵگرێی ئەمریکا لەبارەی پیوەندیی ئێران و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک قائیدە.
دەشلێت سوپای پاسداران لە ترسی شەڕ لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکە پەنا بۆ درووستکردنی میلیشیاکان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.
له ئێستاشدا چهند گرووپێكی میلیشیاكانی سهر به ئێران، لهلایهن كۆنگرێسی ئهمهریكاوه خراونهته لیستی تیرۆر و داواش له سهرۆكی ئهمهریكا كراوه، جموجۆڵی ئهو گرووپه میلیشیایانهی نزیك له ئێران له ماوهی 90 رۆژدا پهكبخرێت.