عه‌ره‌به سوننه‌كان ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گوندی په‌لكانه ده‌كه‌ن
K24- كه‌ركووك:
موزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له به‌یاننامه‌یه‌كدا له باره‌ی رووداوه‌كانی گوندی په‌لكانه، هێرشی عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ سه‌ر گونده‌كه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی ته‌عریب له‌و ناوچانه، په‌نجه‌ی تۆمه‌تی داڕشتنی پلانی ئه‌و هێرشه بۆ راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی درێژ ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه كۆپییه‌كی بۆ كوردستان 24 ناردووه، موزاحم حوێت ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له سنووری قه‌زای دوبزی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك رووی دا، پرۆسه‌یه‌كی پلان بۆداڕێژراو بوو له‌لایه‌ن راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك و سه‌عد حه‌ربییه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك و به هاوكاریی گرووپه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "ئامانج له‌و هه‌نگاوانه بۆ وه‌ده‌رنانی كورده ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌یه له‌سه‌ر زێدی خۆیان و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیه له پرۆسه‌ی ته‌عریب".
له لێدوانێكیشدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، موزاحم حوێت دووپاتی كرده‌وه، "گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، له چوارچێوه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه و عه‌ره‌به هاورده‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هاوكاریی هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای عێراق و گرووپه میلیشیاكان، ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و خاكی كورده‌كاندا بگرن".
به گوێره‌ی گوته‌كانی وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان، "له‌و كاته‌وه‌ی راكان جبووری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی، وه‌ك پارێزگاری شاری كه‌ركووك سه‌پێندراوه، جبووری له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی نوێی ته‌عریبكردنی دیارترین ناوچه كوردستانییه‌كاندا، ده‌ستی به چه‌ندین بڕیار و رێككاری نوێ له دژی كورد كردووه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا، حویت به ناوی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كان دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچانه، بێبه‌ریی خۆمان له‌و كه‌س و لایه‌نانه راده‌گه‌یه‌نین، كه به خۆیان ده‌ڵێن عه‌ره‌ب و به ره‌چه‌ڵه‌كیش عه‌ره‌بی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه نین، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێت ئه‌و خاكه‌ی كورد داگیر بكه‌ن".
گوتیشی: "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، كه ئه‌و كه‌سانه به سزای خۆیان بگه‌یه‌ندرێن و له‌و ناوچانه بكرێنه ده‌ره‌وه، كه داگیریان كردوون. دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی دیكتاتۆری عێراق و پاشانیش له چه‌ند ساڵی رابردوودا، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه، له پارێزگاكانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی رێكخراوی ته‌عریب، هاورده‌ی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه كراون".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له به‌یاننامه‌كه‌یدا داواشی له هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ كرد، "له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بێنه سه‌ر هێڵ و رێگریی له چه‌كه‌ره‌كردنی ئه‌و فیتنه‌گێڕانه بكه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی دڵسۆزانی به‌عس، قاعیده، رێكخراوی داعش و میلیشیا ئێرانییه‌كانه‌وه، ئاگری فیتنه‌كه‌یان له ناوچه‌كه بكه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌موو كاتێك به‌هێزترن".
H.B