داعش دوو گوندی قه‌زای دوبزی كۆنترۆڵكرد
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش په‌لاماری دوو گوندی سنووری شارۆچكه‌ی "دوبز"ـیانداوه و کۆنتڕۆڵیان کردووه.
هێرشه‌كه دره‌نگانی شه‌و كراوه‌و گونده‌كانی (مەڵحە و توێڵعه)ین کۆنترۆڵکردووه و ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی داعش 25 كه‌س بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ده‌یان خێزانی ناوچه‌كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه ئاواره بوون، پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه روویداوه".
سه‌رچاوه‌كه به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه كه "چه‌كدارانی داعش پاش ئه‌وه‌ی چونه‌ته ناو ئه‌و دوو گونده‌وه، خۆیان بۆ ئه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش كۆنترۆڵ بكه‌ن".
هه‌روه‌ها له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گو‌ێدرێژێك كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆمبڕێژكرابوو، 8 چه‌كداریان بریندار بوون".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه.