خراپترین پاسوۆرده‌كانی 2018 ئه‌مانه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی 2018، وێبسایتی "SplashData"ی تایبه‌ت به سیكیوریتی ئینته‌رنێت، لیستی خراپترین پاسوۆرده‌كانی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه.
وێبسایته‌كه ساڵانه لسیتی خراپترین پاسوۆرده‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، كه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت بۆ ئه‌كاونت و هه‌ژماره‌كانییان له ئیمه‌یڵ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاریده‌هێنن.
به‌شێك له به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره پاسوۆردانه، به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه ئاسانه و به ئاسانی به‌بیریان ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئاشكرابوونیان زۆر ئاسانه و ده‌توانرێت به ئاسانی ئه‌كاونته‌كانییان هاك بكرێت.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه خراپترین پاسوۆرده‌كانی ئه‌مساڵن:
123456 بۆ ساڵی دووه‌م خراپترین پاسوۆردی جیهانه.
وشه‌ی passwordیش دووه‌مه و به خراپترین پاسوۆرد داده‌نرێت.
123456789 سێ پله له چاو ساڵی رابردوو به‌سه‌ر كه‌وتووه و له ریزبه‌ندی سێیه‌م خراپترین پاسوۆرده.
12345678 له چاو ساڵی رابردوو پله‌یه‌ك دابه‌زیوه و له ریزبه‌ندی چواره‌م هاتووه.
12345 هه‌مان ریزبه‌ندی ساڵی رابردووه و له پله‌ی پێنجه‌مه.
111111 ئه‌و پاسوۆرده نوێیه له لیسته‌كه و له ریزبه‌ندی شه‌شه‌مدایه، واتا بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو خراپترین 10 پاسوۆرده‌كانی جیهان دێت.
1234567 له پله‌ی حه‌وته‌مه و یه‌كێكه له خراپترین پاسوۆرده‌كان.
Sunshine نوێیه له لیسته‌كه و له ریزبه‌ندی هه‌شته‌مدایه.
qwerty گوزارشت له شه‌ش پیتی ریزی سه‌ره‌وه‌ی لای چه‌پی كیبۆرده، ئه‌وه‌ش له ریزبه‌ندی نۆیه‌مه و یه‌كێك له خراپترین پاسوۆرده‌كان.
Iloveyou پله‌ی ده‌یه‌می لیسته‌كه‌ی گرتووه و هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو پارێزگاری له پێگه‌ی خۆی كردووه.
به گشتی شاره‌زایانی بواری سه‌لامه‌تی زانیارییه‌كان و سیكیوریتی ئینته‌رنێت، ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ن، پاسوۆرده‌كانییان له 12 پیت پێكهاتبێت و هه‌ندێك نیشانه‌ی دیكه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ وشه و ژماره‌كان دابنرێت.
سه‌رچاوه: Splash Data
ئ. م