دوو به‌رپرسى ئه‌مريكى ره‌تيده‌كه‌نه‌وه تيله‌رسن هيچ نامه‌يه‌كى له باره‌ى ريفراندۆمه‌وه بۆ بارزانى ناردبێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مريكى بڵاويكرده‌وه، هيچ نامه‌يه‌ك له لايه‌ن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيله‌رسن بۆ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئه‌لته‌رناتيڤ نه‌نێردراوه.
رۆژنامه‌كه له زارى دوو به‌رپرسى ئه‌مريكا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه تيله‌رسن هيچ نامه‌يه‌كى بۆ بارزانى وه‌ك ئه‌لته‌رناتيڤى ريفراندۆم نه‌ناردووه، به‌ڵام نه‌يانشارده‌وه كه ره‌شنووسى نامه‌يه‌ك ئاماده‌كرابوو، هه‌رگيز بۆ بارزانى نه‌نێردرا.
پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرايه‌وه، كه گوايه تيلرسن نامه‌يه‌كى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ناردووه و تێيدا داوايكردووه له به‌رامبه‌ر دواخستنى ريفراندۆم، ئه‌مريكا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌سته‌به‌رى داخوازييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.