پارێزگاى به‌سره داواى فيدراڵى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره، ئه‌مڕۆ جارێكى ديكه داوايكرد، هاوشێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێته هه‌رێمێكى فيدراڵى.
داواكارييه‌كه له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان ريفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن داوايانكردووه، به‌سره بكرێته هه‌رێمێكى فيدراڵى و ده‌سه‌ڵاتى زياتر بكرێن.
ئه‌و ئه‌ندامه راشيگه‌ياندووه، له سه‌دا 90ى بودجه‌ى عێراق له لايه‌ن پارێزگاى به‌سره‌وه دابينده‌كرێت، ناكرێت پارێزگاكه به‌و جۆره فه‌رامۆش بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه روونيشيكردووه‌ته‌وه، پرسى به‌هه‌رێمكردنى به‌سره ده‌وه‌ستێته سه‌ر چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستان و دواين هه‌ڵوێستى عێراق له باره‌ى راپرسييه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كوردستانه‌وه.
هه‌وڵه‌كانى به‌هه‌رێمكردنى به‌سره دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر ده‌ستيان پێكردووه و ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى و به‌رپرسى شاره‌كه داوا ده‌كه‌ن، شاره‌كه‌يان وه‌ك هه‌رێمى كوردستان بكرێته هه‌رێمێكى فيدراڵى.