سەرۆك بارزانی 13مین پێشانگای كتێبی لە ھەولێر كردەوە

"250 دەزگای چاپ و پەخش بەشداری دەكات"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

‌ئەمڕۆ 10/10/2018, لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانی، 13مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ هه‌ولێر كرایەوە، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 250 دەزگای چاپ و پەخش بە زیاتر 700 هەزار ناونیشان بەشدارن کە بە چەندین زمانی جیاواز نووسراوە.

لە نێوان 10 بۆ 20 ئەم مانگە، پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب پێشوازی لە خوێنەران دەکات، زیاتر لە 250 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە کە لە نزیکەی 35 وڵاتەوە هاتوون  بە زیاتر لە 700 هەزار ناونیشان بەشدارن، چاپخانەكان هەندێکیان لە وڵاتانی دوورەوە هاتوون، وەک خۆیان دەڵێن، ئەزموونیان لەگەڵ خوێنەری کوردستان پەیداکردووە.

پێشتر کاترینا تایرسن، نوێنەری چاپخانەی پاسفایندەری بریتانی بە كوردستان24 گوتبوو: "ساڵی رابردوو ئێمە بەشداری ئەم پێشانگایەمان کرد، سەرسام بووین بە ئاستی پێشوازی خەڵك لە کتێبەکانمان، ئێمە لە میانەی 10 رۆژی پێشانگاکەدا بە جددی گوێ لە خوێنەرانمان دەگرین، ئێمە سەرسامیشبووین بە ئاستی خەڵك و داواکاریان بۆ کتێبە ئینگلیزییەکان".

لە بەرامبەریشدا بەشێك لە چاپخانە کوردییەکان رازی نین لە شێوازی رێکخستنی پێشانگاکە بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بە وەرگرتنی کرێ، چونکە وەك خاوەنی یەکێك لەو وەشانخانە کوردییانە دەڵێت، قازانجی کتێب بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

موخلیس یونس، خاوەنی نووسینگەی تەفسیر بۆچاپ و بڵاوکردنەوە دەڵێت: "ئەگەر ئەو بڕە پارەیەمان لێوەربگرن ناچارین پێشانگا بەجێ بێڵین، چونكە باوەڕناكەین لەو پێشانگایە قازانج بكەین، ساڵانی پێشتر دامودەزگاكان و خەڵك دەھاتن كتێبیان لێدەكڕین، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی ئەوە ماوەی پێنج ساڵە كتێبەكانمان نافرۆشرێن".

بەشێك لەو کێشانەی ساڵانی رابردوو هەبوون پەیوەست بوون بە بوونی ئەو کتێبانەی هاندەری توندڕەوین، بۆ ئەمساڵ وەك دەگوترێ ئەو کێشەیە بنبڕکراوە.

ئیهاب قەیسی، رێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بە كوردستان24 راگەیاند: "بۆ جاری 13مین پێشانگاکە دەکەینەوە و یازدە رۆژ بەردەوام دەبێ، ساڵانە سێ بۆ چوار چاپخانەمان لە پێشانگاکە قەدەخە دەکرد کە دەیانویست کتێبی هاندەر بۆ توندڕەوی بفرۆشن، ئەمساڵێش رێگەماننەداوە هیچ کتێبێکی لەو جۆرە بێتە پێشانگاکە".

ساڵانە ئەو پێشانگایە لە مانگی نیساندا دەستیپێدەکرد، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانە و چەند کێشەیەکی دیکە کەوتە مانگی ئۆکتۆبەرەوە، وەك رێکخەرانی پێشانگاکەش گوتیان بۆ ساڵی داهاتوو لە مانگی نیسان هەولێر ئاوێزانی کتێب دەکەنەوە.