شوتی گەرمیان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق خواستی لەسەرە
K24 - گەرمیان
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، چەند ساڵێکە جوتیاران گرنگی زیاتر بە بەرھەمی شوتی دەدەن، بەجۆرێک بەرھەمی ساڵانەیان دەگاتە نزیکەی 100 ھەزار تۆن، لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش خواستی زۆر لەسەر شوتی گەرمیان ھەیە، ئەمەش وایکردووە لەگەڵ پێگەیشتنی شوتی گەرمیان ھەلی کاریش بۆ سەدان كەس بڕەخسێت.
محێدین عەلی، یەكێكە لە جوتیارانی دەشتی گەرمیان بە كوردستان24ی گوت: "بەرھەمی شوتیمان زۆر باشە و ئێستا پێگەیشتووە و رەوانەی عەلوەی جەبارەی دەكەین لەوێشتوە بۆ شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەبرێت".
گوتیشی: "داوا دەكەین حكومەت ھاوردەكردنی شوتی ئێرانی بوەستێنێ، بۆ ئەوەی بەرھەمی شوتی خۆمان بە بازاڕ بكرێت و جوتیان زیانیان بەرنەكەوێت".