بۆنی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمایه‌تی دێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018 مانۆڕی (Juniper Cobra)ـی نێوان هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا و سوپای ئیسرائیل بۆ ده‌رخستنی توانای به‌ره‌نگاریی هه‌ر لایه‌كیان له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مووشه‌كی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی ده‌ستیپێكرد وچاودیران وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ جه‌نگێكی هه‌رێمایه‌تی ده‌یبینن.
دامه‌زراوه‌ی په‌خشی ئیسرائیل " makan" رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا به 2500 سه‌رباز له‌گه‌ڵ 2 هه‌زار سه‌ربازی ئیسرائیلی به‌شداریی مانۆڕه گه‌وره‌كه ده‌كه‌ن.
مانۆڕه‌كه تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئامانجی سه‌ره‌كی مه‌شق و راهێنانه له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی به‌رگری ئاسمانی "حيتس" و "گومه‌زی ئاسنین" و سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی داوود و پاتریۆته.
چاودێران وای ده‌بینن، ئه‌و مانۆڕه به‌شێكه له‌و هه‌ڕه‌شه و گرژییانه‌ی كه ئیسرائیل و ئێران و حزبوڵڵا یه‌كتری پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئاماده‌كارییه‌كیشه بۆ ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جه‌نگه و نه‌خشه بۆ كێشانی.
جگه له مانۆڕه گه‌وره‌كه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سوپا و پۆلیسی ئیسرائیلی، له ناوچه‌كانی جه‌لیلی خواروو و مه‌ره‌جی یزراعیل ده‌ستیان به مه‌شقێكی 4 رۆژی كردووه.
هه‌روه‌ها بڕیاره له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێبكه‌وێت تا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی دۆسێی ئێران و فه‌ڵه‌ستین گفتوگۆ بكه‌ن.