به ڤیدیۆ.. شه‌ڕه‌بۆكسی نێوان پاسه‌وانانی فوئاد مه‌عسووم و نووری مالیكی ببینه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕه‌بۆكس ده‌كه‌وێته نێوان پاسه‌وانانی فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق و پاسه‌وانانی نووری مالیكی، كه جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقه، به‌هۆیه‌وه چه‌ند پاسه‌وانێكی هه‌ردوولا برینداربوون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیا عێراقییه‌كان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، شه‌ڕه‌بۆكسی پاسه‌وانانی سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كه‌ی، له‌و كاته‌دا بووه، كه سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فییان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، كێشه‌كه له‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه كێ ئاسایشی شوێنه‌كه بپارێزێت و ببێته هێزی یه‌كه‌می پارێزگاری له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یاندا.
تا ئێستاش نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هیچ یه‌كێك له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و جێگره‌كه‌ی، هیچ لێدوانێكیان له باره‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه‌وه نه‌داوه.
نزیكه‌ی 2 ساڵیش ده‌بێت، 3 پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه رفێندراون، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كا، به‌ڵا تا ئێستا ئازاد نه‌كراون.