مێسی به كاریگه‌رترین و باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی 21 دیاریكرا
ده‌زگای توێژینه‌وه و راگه‌یاندنی پێگه‌ی (سكۆر)، ریزبه‌ندی كاریگه‌رترین یاریزانه‌كانی سه‌ده‌ی 21ـی بڵاوكرده‌وه، لیۆ مێسی پێشه‌نگی باشترینه‌كانی گرتووه,
له نێو 10 كاریگه‌رترین یاریزانی تۆپی پێ له سه‌ده‌ی 21، لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا خاوه‌نی زۆرترین رێژه‌ی به‌شداریكردنی گۆڵه‌كه.
مێسی له سه‌ده‌ی 21 توانیویه‌تی، 700 گۆڵ و 294 ئاسیست بكات كه كۆی به‌شداریكردنی له تۆماركردنی گۆڵه‌كانی ده‌گاته 994 گۆڵ، كۆی ئه‌م گۆڵانه‌شی له 862 یاری كردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له 100 یاری كه‌متر له كریستیانۆ كردووه به‌ڵام پێش ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه كه‌وتۆته‌وه.
له پله‌ی دووه‌م، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت، ئه‌گه‌رچی 28ـی گۆڵی زیاتری له لیۆ مێسی هه‌یه، به‌ڵام ژماره‌ی ئاسیسته‌كانی كه‌متره، بۆیه كه‌وتۆته پله‌ی دووه‌م.
دۆن له سه‌ده‌ی 21 له كۆی 1005 یاری، توانیویه‌تی 728 گۆڵ و 223 ئاسیست بكات، كه كۆی به‌شداریكردنی له گۆڵه‌كانی ده‌گاته 751 گۆڵ.
له پله‌ی سێیه‌م، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ دێت كه خاوه‌نی 525 گۆڵ و 206 ئاسیسته، لویس سوارێز به 472 گۆڵ و 243 ئاسیست له ریزبه‌ندی چواره‌م دێت.
له پله‌ی پێنجه‌م، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی دێت كه 3 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته گۆڵكاری بۆندزلیگا.
لیڤا 482 گۆڵ و 141 ئاسیستی له كاروانی وه‌رزشی خۆی هه‌یه كه كۆی به‌شداریكردنی له گۆڵه‌كان ده‌كاته 623 گۆڵ.
هه‌ریه‌كه له ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی و سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئارجێنتینا و واین روونی ئینگلیزی له پله‌كانی شه‌شه‌م تا هه‌شته‌م دێت.
له ریزبه‌ندی كاریگه‌رترین یاریزانانی سه‌ده‌ی 21 ناوی كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فره‌نسی هاتووه كه خاوه‌نی 337 گۆڵ و 179 ئاسیسته كه ده‌گاته 516 گۆڵ و له پله‌ی نۆیه‌م ده‌بینرێت.
له پله‌ی ده‌یه‌م، تێری هێنری ئه‌فسانه‌ی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ دێت كه توانیویه‌تی له‌م سه‌ده‌یه‌دا 332 گۆڵ و 180 ئاسیست بكات كه ده‌گاته 512 گۆڵ.