شه‌ڕكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی مووسڵ 40% هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كه‌یان له ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ ستیڤن تاونسێند، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند "شه‌ڕی دژی داعش له عێراق كۆتایی نه‌هاتووه، سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له مووسڵ و كۆتاییهاتنی داگیركاریی داعش له‌سه‌ر ئه‌و شاره ستراتیژییه، تا ئیستا ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری زۆر گه‌وره له به‌رده‌م هێزه‌كانی عێراقدا ماوه كه په‌یوه‌ستن به ئاسایشی عێراقه‌وه".
تاونسێند رۆژی 11/7/2017 گووتی "شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌یه، هێشتا پاشماوه‌و گرووپی چه‌كدارانی داعش ماون له مووسڵ به‌رگریی ده‌كه‌ن، بۆمبه چێنراوه شاراوه‌كانیش چه‌ندین هه‌فته‌یان ده‌وێت تا هه‌ڵبگیرێنه‌وه، جگه له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه هێشتا له ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه و رۆژئاوای ئه‌نبار ماون"، ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده باڵاكه‌ی هاوپه‌یمانان له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی عێراق، قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی پشتڕاستكرایه‌وه و رۆژی 16/7/2017 گووتی "هێشتا شه‌ڕه‌كه زۆری ماوه".
گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هێزه‌كانی عێراق، ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و هێزانه‌یه كه ماوه‌ی 9 مانگ له مووسڵ له جه‌نگدا بوون تا شاره‌كه‌یان رزگار ركرد. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، هێزه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق 40% ئه‌ندامانی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان له حجه‌نگی مووسڵدا له ده‌ستداوه، ئه‌و هێزه‌ی گه‌وره‌ترین رۆڵیان له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵدا هه‌بوو، پێشتریش ناوچه‌ی زۆریان له ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین كۆنترۆڵكردبووه‌وه و لای عێراقییه‌كان خاوه‌ن ناوبانگێكی زۆر به‌رزن له جه‌نگی دژی تیرۆردا، چونكه جگه له‌وه‌ش زۆر پیشه‌ییانه شه‌ڕیان كردووه‌و له ره‌فتاری تائیفی خۆیان به دوور گرتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه پۆلیسی فیدراڵی زیانه‌كانی له دژه تیرۆر زۆر زیاتره، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ره‌تای ئازادكردنی ته‌واوی مووسڵدا گووتی "كاتێك به‌راوردی زیانه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی له‌گه‌ڵ دژه تیرۆر ده‌كه‌ین، ده‌بینین قوربانییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی گه‌وره‌تره".
هه‌ر بۆیه جه‌نه‌راڵ تاونسێندیش گووتبووی " هێزه‌كانی عێراقی پیویستیان به ماوه‌یه‌ك پشوو هه‌یه به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه بكه‌ن".