به وێنه و ڤیدیۆ.. تره‌مپ و كیم له ئۆڵۆمپیاد ده‌ركران
K24 - هه‌ولێر:
له رێوڕه‌سمی ده‌سپێكی ئۆڵۆمپیادی زستانه له كۆریای باشوور، پاسه‌وانان دوو كه‌سییان ده‌ركرد، كه هاوشێوه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور خۆیان ئاماده كردبوو.
لێكچووه‌كه‌ی كیم، كه ره‌تیكرده‌وه ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاشكرا بكات، گوتی: "ئێمه به ته‌واوه‌تی رێككه‌وتووین، ویستمان نیشانی جیهانی بده‌ین بۆ ئاشتی هاتووین، به‌ڵام پاسه‌وانان ئێمه‌یان نارده ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش سته‌مێكی گه‌وره‌یه له ئێمه ده‌كرێت، مه‌گه‌ر هه‌موومان ئاشتیمان ناوێ؟".
له كاتی هێنانه ده‌ره‌وه‌شیان، هاوشێوه‌كه‌ی كیم گوتیشی: "ئایا به‌م شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوشكم ده‌كه‌ن؟"، به‌و پێیه‌ی خوشكی كیم جۆنگ ئونی راسته‌قینه، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه ده‌بێت.
ئاماده‌بوونی ئه‌و دووانه به‌یه‌كه‌وه له ناو یاریگا، بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان، به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی كۆریا ده‌یانه‌وێت له میانه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه، كه له سیئۆل به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هێمایه‌كی یه‌كگرتوویی نێوانییان پێشكه‌ش بكه‌ن.