پۆلیسی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شه‌قامی سالم بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی، له باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنی شه‌وی رابردووی شه‌قامی سالم، روونكرده‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سێ كه‌س ده‌رچووه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن، كه دوێنێ شه‌و 19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 روویداوه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سێ كه‌س و ده‌ستبه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌رچووه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه، شه‌وی رابردوو له شه‌قامی سالمی ناوه‌ڕاستی سلێمانی، هێرش كراوه‌ته سه‌ر پزیشكێك و ته‌قه‌ی لێكراوه، دواتر ناوبراو له بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تۆماركردووه.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی مادده‌ی 413ی یاسای سزادان سكاڵاكه تۆماركراوه و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌رچووه.
وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ كراوه، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، كێشه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستشكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ڕانه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه لە بەردەم مەڵبەندی یەکێتى لە سلێمانى روویداوه و چوار چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌مین بارام، پسپۆڕی گۆڕینی جومگه و شكاوی ئێسك و بریندارییان كردووه.
وه‌ك به‌شێك له میدیاكانیش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، دوای گه‌یاندنی ئه‌و پزیشكه به نه‌خۆشخانه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئه‌وانه‌ی په‌لامارییان داوه گوتوویانه سه‌ر به به‌رپرسێكی دیاری یه‌كێتیین.
پزیشكه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، چوار كه‌سه‌كه ته‌قه‌یان لێكردووه و ئه‌ویش رایكردووه، دوای گه‌یشتنی پۆلیس ته‌قه‌یان له پۆلیسه‌كانیش كردووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه له ماوه‌ی رابردوو، رووداوی ته‌قه‌كردنی هاوشێوه له سلێمانی و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان روویانداوه و باس له‌وه ده‌كرێت، هۆكاره‌كه‌ی زۆربوونی دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتنه.
ئ. م