كەشناسی: لەم دوو رۆژەدا پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

.

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 45 و سلێمانی43  و دھۆك 42 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 47 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەمە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت پلەی گەرما پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە.