یەکێتی ناوی كاندیدان بۆ پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێ یه‌كلاده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوور له چاوی كامێرا و راگه‌یاندنه‌كان، له سلێمانی كۆبووه‌وه و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تاووتوێ كردووه.
سەرچاوەیەك كه نه‌یويستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بە کوردستان24 راگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی، 7ى كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوور لە چاوی کامێراکان کۆبوونەوەیەکی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ کردووە.
سەرچاوەكه ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کاندیدانی یەکێتی کراوە، بۆ ئەو پۆستانەی كه لە حکوومەتی داهاتوو بەریان دەکەوێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، بڕیاره مه‌كته‌بی سیاسی سبەی شه‌ممه‌ش جارێکی دیکە کۆببێتەوە و ناوی کاندیدەکان یەکلادەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ پەسەندکردنی ناوی کاندیدان کۆببێتەوە و ئەوسا کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەست پێدەکەن.
ئ. م