%23ی دانیشتوانی هه‌رێم مووچه‌خۆری حكومه‌تن
K24 – هه‌ولێر:
بەشێکی زۆری وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم، میلاکی زیادەیان ھەیە. فەرمانبەرەکانیان لە قەبارەی خۆیان زیاترن. سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئەو رێژە زۆرەی ھاووڵاتیان کە مووچە لە حکوومەت وەردەگرن، لە عێراق و وڵاتانی دیکە نییە.
سیروان محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، لە %11.3 ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە کەرتی گشتی کاردەکەن، لە بەرامبەردا لە %10.2 هێزی كار لە کەرتی تایبەت کار دەکەن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی ئامار له هه‌رێمی كوردستان، له %23ـی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن. کە بە بەراورد بە عێراق و وڵاتانی دیکە رێژەیەکی زۆرە، بە گوتەی سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمیش، بوونی ئەم رێژە زۆرەی فەرمانبەر و مووچە خۆر پەیوەندی بە سیستەمی حکومڕانی، لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.