راوێژكارێكى ئه‌ردۆغان: ئيسرائيل نايه‌وێت سووريا سه‌قامگير بێت
K24 – هه‌ولێر:
ياسين ئه‌كتاى، راوێژكارى سه‌رۆكى توركيا، رايگه‌ياند، "ئيسرائيل ده‌يه‌وێت ره‌وشى له بار بۆ سه‌ركه‌وتنى رێككه‌وتنى ئيدلب بشێوێنێت".
له لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى سپۆتنيكى رووسى، ئه‌كتاى گوتى: "ئيسرائيل به هێرشى بۆ سه‌ر سووريا، ده‌يه‌وێت ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئه‌رێنييه بشێوێنێت كه بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئيدلب هاتووه‌ته ئاراوه".
گوتيشى: "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى توركيا و رووسيا له باره‌ى ئيدلبه‌وه پێى گه‌يشتوون ده‌سته‌به‌رى هێنانه‌كايه‌ى ئاشتى و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى بنياتنانه‌وه‌ى سووريا ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتى: "لاوازكردنى سووريا، درووستكردنى ئاژاوه و ناسه‌قامگيرى پێشينه‌ى كار و ئامانجى ئيسرائيله، به بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌وه بدات، كێ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌يه، ئه‌سه‌ده يان كه‌سێكى ديكه".
دووپاتيشيكرده‌وه، "ئيسرائيل ده‌يه‌وێت شه‌ڕ و خوێنڕشتن له سووريا به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ى سووريا تووشى داهێزران بێت و وزه‌ى زۆرى به فيڕۆ بڕوات و نه‌بێته وڵاتێكى به‌هێزى دراوسێى ئيسرائيل".
ئ.ر