وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا: دوای شه‌ڕی داعش كاری زۆر ماوه بیكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
هارجیت ساجان، وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24 له بڕوكسل، له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا رایگه‌یاند: "راسته شه‌ڕه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، به‌ڵام زۆر كار ماون له عێراق و سووریا بكرێن تاوه‌كو جارێكی دیكه مه‌ترسیی داعش له‌و ناوچانه سەرهەڵنەداتەوە".
بارزان حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان24 له وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دای پرسیووه: "هه‌فته‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی داعش له عێراق و سووریا راده‌گه‌یه‌نن، پێتوایه ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی هاتووه؟".
وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: "ئێمه وه‌كو كه‌نه‌دا رۆڵێكی به‌رچاومان هه‌بووه وه‌كو ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش. شانازیش به‌و ئه‌ركه ده‌كه‌ین كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له رشه‌ڕی داعش ئه‌نجامیان داوه و توانراوه زۆرترین ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی داعش رزگار بكرێته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر كار ماون و پێویسته هه‌وڵ بده‌ین، كه زۆرترین هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بكه‌ین و لێره‌شدا رۆڵی ناتۆ بۆ مه‌شق و راهێنانی ئه‌و هێزانه ده‌بینرێت. هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هۆكارانه بكه‌ین، كه له سه‌ره‌تادا بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش".