سبهی پهرلهمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکات
K24- ههولێر:
فراکسیۆنەکانی پهرلهمانی كوردستان تێبینیان لەسەر بەشێك لە ماددەکانی پرۆژە یاسایی چاکسازی هەیە، بەڵام کۆی پرۆژەکە لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە پەسەندکراوە و لەگەڵ تێپەراندنیدان.
لهمبارهشهوه محەمەد سەعدەدین، بریاردەری لێژنەی دارایی له پهرلهمانی كوردستان ئەو پێشنیازانە ئاشکرا دەکات، كه لە بارەی خانەنشینی پلە باڵاکان لە راپۆرتەکە جێگیر کراون.
لای خۆشیهوه جەلال محەمەد ئەمین، پەرلەمانتاری گۆرانیش جهخت دهكاتهوه، پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگی دەسپێکی چاکسازیە، بەڵام چەند ماددەیەکی پرۆژەکە تێبینی لەسەر هەیە.
له بهرامبهریشدا زانا مهلا خالید، پهرلهمانتاری پارتی دووپاتی دهكاتهوه، فراكسیۆنهكهیان بە هەموو شێوەیەك لەگەڵ تێپەراندنی ئەم پرۆژەیە و هەوڵیش دەدات بە کۆدەنگی پرۆژەکە پەسەند بکرێت، رێگەش نادات هیچ هۆکارێك ببێتە هۆی رێگری لە تێنەپەڕاندنی پرۆژەکە، چونكه وهك ئاماژهی پێ دهدات، "ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی یەکسانی لە مووچەی خانەنشینان و داهاتی زۆریش بۆ حکوومەت دەگەرێتەوە".
پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی دەکات و تێبنی و پێشنیازی فراکسیۆنەکان لە خوێندنەوەی سێیەم بە دەنگی زۆرینە پەسەند دەکرێت، ئەم پرۆژەیە لەلایەن حکوومەتەوە بە مەبەستی هاوسەنگی و رێکخستنی مووچە و خانەنشینی نێردراوەتە پەرلەمان، بەشێك لە پەرلەمانتاران دەڵێن: هەوڵێك هەیە ئەم هەنگاوە گەورەیەی چاکسازی بەربەستی بۆ دروست بکرێت.
H.B