ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ یه‌كه‌مجار شكست به ریال مه‌درید ده‌هێنێت
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بۆ یه‌كه‌مجار ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێش ریال مه‌درید ده‌كه‌وێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مرۆیدا نووسیویه‌تی: له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2014، نرخی پێكهاته‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بایی 288 ملیۆن یۆرۆ بوو، له به‌رامبه‌ردا هی ریال مه‌درید نزیكه‌ی دوو هێنده بوو كه بایی 518 ملیۆن یۆرۆ بوو.
له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2016 كه دیسان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه، نرخی پێكهاته‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بایی 352 ملیۆن یۆرۆ بوو، له به‌رامبه‌ردا پێكهاته‌ی ریال مه‌درید گرانبه‌هاتر بوو، بایی 761 ملیۆن یۆرۆ بوو.
پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپای نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، بۆ یه‌كه‌مجار پێكهاته‌كه‌ی دیێگۆ سیمیۆنی گرانبه‌هاتر ده‌بێت و بایی 858 ملیۆن یۆرۆیه، به‌ڵام به‌هۆی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یوڤێنتۆس، پێكهاته‌ی ریال مه‌درید به‌های دابه‌زی، له ئێستادا پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی شایانه بایی 775 ملیۆن یۆرۆیه.