بە وێنە... پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری ھەولێر لە قۆناخی كۆتاییدایە
K24 - ھەولێر
شەقامی 120 مەتری ھەولێر، یەكێكە لە شەقامە نوێیەكانی ئەو شارە، بەشێك لە شەقامەكە بەڕووی شوفێر و ھاووڵاتیاندا كراوەتەوە و بەشەكەی دیكەی تائێستا كاركردن تێیدا بەردەوامە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی رێگاوبانی کۆمپانیای گرووپی جێبەجێكاری پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری ھەولێر، شەقامەكە ھیچ ترافیكێكی تێدا نییە، ھەموو ئەو شوێنانەی كە لە دەرەوە و ناوەی شار ئۆتۆمبێل لێی دێتە سەر شەقامەكە بە بەرزە پرد و ژێر پرد بەستراوەتەوە.
كاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی و كومپانیایه‌كی بیانی ئه‌نجام دراوه، ئه‌م به‌شه‌ی كۆمپانیا خۆماڵیه‌كه جێبەجێی دەكات بریتییه له 27 كم كه له دووساڵی رابردوودا توانراوه 20 كم له پرۆژه‌كه بخرێته خزمه‌تی هاووڵاتیان كه له سه‌ره‌تای شه‌قامی مووسڵ ده‌ستپێده‌كات و له شه‌قامی كۆیه كۆتایی دێت.
دوایین به‌شی پرۆژه‌كه به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی رێگای كۆیه به رێگای كه‌ركووكه كه ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 7 كم ده‌بێت و چه‌ند به‌رزه پرد و ئینده‌ر پاسی تێدایه. پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌مساڵ ئەو پڕۆژەیە به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ته‌واو ببێت.
شەقامی 120 مەتری درێژییەکەی 38 کم بەسەر سێ بەش دابەشکراوە و بە گوژمە 140 ملیۆن دۆلار پڕۆژەكە ئەنجامدەدرێت.
رێگای 120 مه‌تری خێرا، یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ی كه به‌گوێره‌ی ستاندارده جیهانییه‌كان دروستكراوه، به ته‌واوبوونی ئه‌م بازنه‌یه كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر.
ھ.م