كه‌سێكی دیكه له كه‌ركووك به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24- كه‌ركووك:
سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە کوردستان٢٤ی راگه‌یاند، کەمێك پێش ئێستا پیاوێکی تەمەن٤٦ ساڵان بەناوی (خ،ا) بەهۆی ڤایرۆسی کۆرونا گیانی لەدەستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك گوتیشی: ئەو پیاوە نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو.
تا ئێستا لە کەرکووك 6 حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرونا تۆماركراون، لە٢٤ کاتژمێری رابردووش‌دا ئەمە سێیەم حاڵەتی مردنە بەهۆی کۆرەناوە له‌و پارێزگایه تۆماربكرێت.
H.B