وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا مالیكی توڕه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی هه‌واڵی "فورات"، نووری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق و شاندی یاوه‌ری له مۆسكۆ، ماوه‌یه‌كی زۆر له چاوه‌ڕوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دانیشتوون تا چاوی پێیان بكه‌وێت و ئه‌و بارودۆخه‌ش نیگه‌رانی زۆری مالیكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ره‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له شانده‌كه نووسیوویه‌تی "نووری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق و شاندی یاوه‌ری، نزیكه‌ی كاتژمێر و نیوێك چاوه‌ڕوانی سیرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیایان كردووه تا بێته لای شانده‌كه".
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندووه "ئه‌و چاوه‌ڕوانییه زۆره‌ی مالیكی و شاندی یاوه‌ری، به ته‌واوه‌تی جێگری سه‌رۆككۆماری بێزار و نیگه‌ران كردووه، به‌ڵام ناچار بووه به‌رگه بگرێت، چونكه هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بووه. پاش ئه‌و ماوه زۆره له چاوه‌روانی ئه‌وكات لاڤرۆڤ و به‌رپرسانی دیكه‌ی رووسی هاتوونه‌ته لای شانده عیراقییه‌كه.
نووری مالیكی به سه‌ردانێكی 4 رۆژه گه‌یشتووه‌ته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و بڕیاره چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدات.