زیاتر له 250 هه‌زار چاو‌دێر رۆماڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی راگه‌یاندووه، حكوومه‌تی عێراق گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ زیاتر له 250 هه‌زار چاودێری ناوخۆیی كردووه، بۆئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ڵبژاردن چاودێری پرۆسه‌كه بكه‌ن، كه بڕیاره له 12 مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت دووپاتیكرده‌وه، "254 هه‌زار كه‌س كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكراون، چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر 54 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق دابه‌ش ده‌بن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا به‌چاودێریكردنی ئه‌و ژماره‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك چاو‌دێر و چالاكوانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پارت و لایه‌نی سیاسی و ده‌سته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌كه‌ن.
H.B