په‌رله‌مانی كوردستان كاراكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به به‌شداری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان، جگه له كۆمه‌ڵ و گۆڕان، ده‌ستیپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌و پۆستی سكرتیری په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كی كاتی راسپێردراوه و له به‌ڕێوه‌به‌ردنی دانیشتنه‌كه، به‌شداره.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له په‌رله‌مانی كوردستان، واژۆی نزیكه‌ی 70 په‌رله‌مانتار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كۆكراوه‌ته‌وه.