سووریا خه‌ڵكی شاری باب برسییانه‌ و پێویستیان به‌ كۆمه‌كه‌

K24 - هه‌ولێر:

زیاتر له‌ دوو مانگ به‌سه‌ر رزگاركردنی شاری "باب"ـی سووریا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ ده‌ست نه‌بوونی خواردن و ئاو و پێداویستییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، چونكه‌ تا ئێستا نه‌ هیچ وڵات و حكومه‌ت نه‌ هیچ یه‌ك له‌  رێكخراوه‌ كۆمه‌ك به‌خشه‌كان، هیچ جۆره‌ هاوكارییه‌كیان نه‌گه‌یاندووه‌ته‌ شاره‌كه‌.