ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆ یه‌كه‌مین یاری لالیگا ئه‌نجام ده‌دات
ئەمشەو کاتژمێر 11:15 خولەک بە کاتی هەولێر ریال مه‌درید له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له یه‌كه‌مین یاریی وه‌رزی نوێی لالیگا میوانداری خێتافی هاوشاری ده‌ك،ات مه‌دریدییه‌كان كێشه‌یان له هێرشبه‌ر هه‌یه و دوای له‌ده‌ستدانی سوپه‌ری ئه‌وروپی چاویان له ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌رانیانه.
لۆپیتیغی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یه‌كه‌مین وه‌رزی نوێی لالیگا بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه كه پێكهاتوون له‌مانه‌ی خواره‌وه:
گۆڵپارێز: ناڤاس، كاسیا و كۆرتوا
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، رامۆس، ڤاران، ناچۆ و مارسێلۆ
ناوه‌راستكاران: كرووس، مۆدریچ، كاسێمیرۆ، ئاسێنسیۆ، ئیسكۆ و سیبایۆس
هێرشبه‌ران: بێنزێما، به‌یل، ڤاسكێز، مایۆرال و ڤینسیۆس جۆنیۆر