ئه‌نجامی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بزانه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
كه‌مێك پێش ئێستا یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق كۆتایی هات و یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان ڕووبه‌ڕووی یانه‌كانی ئه‌مانه و مینا بوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عیراق یانه‌ی هه‌ولێر دوور له چاوی هانده‌رانی و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا ڕووبه‌رووی یانه‌ی ئه‌مانه بوویه‌وه، یانه‌ی زاخۆیش له به‌رانبه‌ر یانه‌ی مینا یاریی كرد. هه‌ردووكیشیان به یه‌كسانبوون بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مانه ـ هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر ده‌یه‌مین یاریی خۆی له مێژووی خوله‌كه له دژی یانه‌ی ئه‌مانه ئه‌نجامدا، هه‌ڵبه‌ت پێنجه‌مین یه‌كسانبوونی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تۆمار كرد، ته‌نیا یه‌كجاریش له به‌رانبه‌ر ئه‌و یانه‌یه شكستیخواردووه، پێشتریش 4 جار له‌و یانه‌یه‌ی بردۆته‌وه، له قۆناخی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له نێو یاریگه‌ی خۆی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی تووشی شكست كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نه‌یتوانی ئه‌م سیناریۆیه دووباره بكاته‌وه به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان یه‌كسان بوون. گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بدولئه‌میر و میلاد تۆمار كران.
یاریی داهاتووی یانه‌ی هه‌ولێر
بڕیاریشه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دادێ كه ده‌كاته 17/12/2015، له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی مینا بكات.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه 10 یانه‌ی له‌خۆگرتووه یاریی ده‌كات، یارییه‌كی دواخراویشی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه هه‌یه، له ئێسته‌دا به 14 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.
مینا ـ زاخۆ
یانه‌ی زاخۆ له شاری به‌سره بووه میوانی یانه‌ی مینا، ئه‌گه‌ر له‌م یارییه یانه‌ی زاخۆ براوه با، ئه‌وا پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌و یانه‌یه چۆل ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ردوولا به یه‌كسانبوون به گۆڵێك ڕازی بوون، گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی مینا له لایه‌ن عه‌مبار عه‌بدولحسێن و گۆڵه‌كه‌ی زاخۆیش ئه‌میر سه‌باح تۆماری كرد.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه
كه‌رخ ـ زه‌ورا (0 ـ 2) گۆڵ
نه‌جه‌ف ـ كه‌ربه‌لا (1 ـ 0) گۆڵ
حدود ـ سناعه (0 ـ 0)
ته‌ڵه‌به ـ نه‌وتی ناوه‌ڕاست (1 ـ 1)
كاره‌با ـ نه‌وت (1 ـ 1).
نه‌وتی باشوور ـ دهۆك (3 ـ 1)
نه‌وتی میسان ـ سه‌ماوه (2 ـ 0).
ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
1 ـ زه‌ورا (24) خاڵ
2ـ نه‌وتی ناوه‌ڕاست (21) خاڵ
3ـ نه‌وت (16) خاڵ
4ـ ته‌ڵه‌به (15( خاڵ
5ـ نه‌وتی میسان (14( خاڵ
6ـ نه‌وتی باشوور (12( خاڵ
7ـ كاره‌با (12) خاڵ
8ـ سه‌ماوه (8) خاڵ
9ـ دهۆك (7) خاڵ
10ـ كه‌رخ (5) خاڵ
ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
1ـ مینا (20) خاڵ
2ـ زاخۆ (17) خاڵ
3ـ نه‌جه‌ف (16) خاڵ
4ـ قوه‌ی جه‌وییه (15) خاڵ
5ـ هه‌ولێر (14) خاڵ
6ـ ئه‌مانه به‌غدا (14) خاڵ
7ـ شورته (10) خاڵ
8ـ حدود (10) خاڵ
9ـ كه‌ربه‌لا (9) خاڵ
10ـ سناعه (4) خاڵ
بڕیاره یارییه‌كانی گه‌ڕی دادێی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دادێ كه ده‌كاته 17/12/2015 بكرێن، دوای ئه‌م جه‌وله‌یه‌یش یارییه‌كانی خوله‌كه بۆ جارێكی دیكه بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ ده‌وه‌ستێت.