كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له‌جزیرێ مان دەگرێت
K24 - قامیشلۆ
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له جزیرێی رۆژئاوای كوردستان، له‌پێش باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری قامیشلۆ مانیانگرت و داوایان له رای گشتی و جیهان كرد كه ده‌ستگیركردن و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ بوه‌ستێندرێت.
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی یاسایی ئه‌نه‌كه‌سه‌ش ده‌ڵێت، ده‌بێت فشار له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بكرێت، بۆ ئازادكردنی ئه‌ندامه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه.