بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سه‌رووی 8 پله‌ی رێخته‌ر روویدا

مه‌ترسی روودانی تسونامی هه‌یه‌

K24 - هه‌ولێر:

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر به‌هێز ئاوه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئالاسكای هه‌ژاندووه‌و مه‌ترسی روودانی تسونامی له‌ ئارادایه‌.

ده‌سته‌ی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/1/2018 رایگه‌یاند: "گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 8.2 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر و له‌ ویلایه‌تی ئالاسكا روویداوه‌".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی جیۆلۆجی، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌ به‌ھێزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تردا بووه‌و 281 كیلۆمه‌تر له‌ شاری كۆدیاكی باشووره‌وه‌ دوور بووه‌.

دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌، سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌، زه‌نگی هۆشداریی روودانی تسونامی لێداوه‌.

به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئامارێك له‌باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.