حه‌لبووسیش له‌سه‌ر سه‌ردانی شانده عێراقییه‌كان بۆ ئیسرائیل هاته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له راستی و درووستی سه‌ردانی شانده عێراقییه‌كان بۆ ئیسرائیل پێكبهێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی رایگه‌یاند، "محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فه‌رمانی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی ده‌كردووه، كه نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له لێژنه‌كانی ئاسایش، به‌رگری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌خۆ بگرێت، بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستی و درووستی ئه‌و ده‌نگۆیانه بكه‌ن، كه باس له سه‌ردانی چه‌ند شاندێكی عێراقی بۆ ئیسرائیل ده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، "ساڵی رابردوو 3 شاندی عێراقی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان كردبوو، كه نوێنه‌ری چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له‌خۆ گرتبوو".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاشكراشیكرد، "3 شانده عێراقییه‌كان كه سه‌ردانی ئیسرئیلیان كردبوو، له 15 كه‌س پێكهاتبوون".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی سه‌ردانی چه‌ند شاندێكی عێراقی به نهێنی بۆ ئیسرائیل، كاردانه‌وه‌ی شه‌قامی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێناوه و، لێره و له‌وێ به‌رپرسانی عێراقی به‌تایبه‌ت شیعه‌كان، داوای سزادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له‌و سه‌ردانانه به‌شدارییان كردووه.
H.B