چالاكوانێكى ئافره‌تان ده‌يه‌وێت ببێته ژنى چواره‌مى عه‌لى باپير
K24 – هه‌ولێر:
چالاكوانى بوارى ئافره‌تان خه‌ندان جه‌زا له نامه‌يه‌كى كراوه‌دا، كه ئاراسته‌ى عه‌لى باپير ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كردووه، نووسيويه‌تى: ده‌مه‌وێت ببمه ژنى چواره‌مت.
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند كه‌ناڵێكى راگه‌ياندن هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكرايه‌وه، كه عه‌لى باپير ده‌يه‌وێت بۆ جارى چواره‌م هاوسه‌رگيرى بكات، ئه‌و هاوسه‌رگرييه بووه‌ته جێى ناڕه‌زايه‌تى ژنان و رێكخراوه‌كانى بوارى ئافره‌تان.
خه‌ندان جه‌زا له نامه‌كه‌يدا نووسيويه‌تى: "وەرە من بخوازە بێ سێ‌ودوو، دەتکەمە هاوسەرم. هەرچی تۆ نەیڵێێ ناکرێ و نابێ، بەڵێنت پێدەدەم دەستم لەهەویرابێ وەک بوکەڵە لەخزمەتدا دەوەستم!"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دەمەوێت من بخوازی، دەزانی بۆ هەموو شەوێک چیرۆکێکی سەدوویەک شەوەت بۆ بخوێنمەوە، بەڵام لەفەرهەنگ و دەسنوسی خۆم".
ده‌قى نامه‌كه
بۆ عەلی باپیر
دەمەوێ من ببمە ژنی جوارهەمت، بیستم دەتەوێ ژنی جوارهەم مارە ببڕی !
وەرە من بخوازە بێ سێ‌ودوو، دەتکەمە هاوسەرم. هەرچی تۆ نەیلێێ ناکرێ و نابێ، بەڵێنت پێدەدەم دەستم لەهەویرابێ وەک بوکەڵە لەخزمەتدا دەوەستم!.
دەمەوێ من بخوازی، دەزانی بۆ هەموو شەوێک چیرۆکێکی سەدوویەک شەوەت بۆ بخوێنمەوە، بەڵام لەفەرهەنگ و دەسنوسی خۆم. لەو چیرۆکەدا دەمەوێ فێرت کەم:
ژن مانای چی یە؟
پەیوەندی نێوان دوو ڕەگەز بە واتای چی!
خێزان چ واتا‌و چ پێگەو چ ڕۆڵێکی هەیە !
دەمەوێ فێرت کەم، ژن بون بەواتای نانکردن و ماڵ خاوێن‌کردن و قاچ هەڵبرین نییە – باپیر!
دەمەوێ ژنت بم، تاحاڵیت کەم 4 ژن بەرامبەر 4 مێردە!
لەچێرۆکەکانمدا فێرت دەکەم، چێژ چیە و چۆنە، تەنها سواربوونی سەرتەختێکی خەونییە یان تەنها میزکردنێک نییە باپیر.
حاڵیت دەکەم ماچ ئەسپێ نییە لەم سەر سەرینەوە بفڕێ بۆسەر ئەوسەرین.
سەرلەنوێ داستانی عیشقت بۆدەڵێمەوە، تا حاڵی بیت عیشق چ دەریایەکی بێسنورە نە مەرزی هەیەو نە ناسنامە.
وەرە بامن و تۆ بڕۆین بۆمانگی هەنگوینی، تانیشانت دەم مانای مانگا دۆشین نییە باپیر!
کەهاتی تەنها مەیە، ناسنامەو ئەدرەسی هەموو ژنەکانی ترت بهێنە تا ناونوسیان کەم بۆ پەیداکردنی دۆستێکی نوێ، چونکە وەک تۆ مافیان هەیە.
گەر هاتی گیرفانەکانت بتەکێنە لەبری دۆلار‌و دراو پڕیان بکە لە یاسای بەرابەری.
جانتا دبلۆماسیەکەت فڕێدە، کۆڵەپشتێک لەئازادی لەگەڵ خۆت بهێنە.
وەرە بافێرت کەم دۆست گرتن تەنها بەنەخوێن کردنەوە نیە باپیر.