مسته‌فا كازمی به‌رپرسێكی پله باڵای سه‌ربازی له‌كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه
K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لیوا روكن، عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی له كاره‌كه‌ی دوور خسته‌وه و یه‌حیا ره‌سولی له شوێنی ئه‌و ده‌ستنیشان كرد.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك به ناوی فه‌رمانی دیوانی ژماره "25" كه واژووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره و كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه و تێیدا هاتووه: به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی "78" له ده‌ستووری كۆماری عێراق پێمان دراوه، ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌مان دا:
- دوورخستنه‌وه‌ی لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف نه‌عیم ئه‌لكینانی له ئه‌ركی گوته‌بێژی میدیایی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
- راسپاردنی عه‌مید یه‌حیا ره‌سول عه‌بدوڵڵا ئه‌لزوبێدی بۆ ئه‌ركی گوته‌بێژی میدیایی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
- ئه‌م بڕیارانه‌ی سه‌ره‌وه له به‌رواری ده‌ركردنیانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
H.B