پارتی كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت و یه‌كێتیش داوای رێككه‌وتن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پێش كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح، بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتبوون, به‌ڵام ئێستا به‌هۆی هه‌نگاوه تاكلایه‌نه‌كه‌ی یه‌كێتی به دیاریكردنی به‌ربژێر بۆپۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه یه‌كریزی كورد له‌به‌غدا په‌رته‌وازه‌یی تێ بكه‌وێت و سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت: "ئێمه‌ش كاندیدمان ده‌بێت" و یه‌كێتیش له‌و باره‌یه‌وه خوازیاری رێككه‌وتنه.
دوای هه‌نگاوه تاك لایه‌نه‌كه‌ی یه‌كێتی به كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، پارتیش ئێستا سه‌رقاڵی به‌ربژێركردنی كه‌سێكه بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه كاریگه‌ريی له‌سه‌ر ئه‌و كارنامه هاوبه‌شه درووست بكات كه پێشتر یه‌كێتی و پارتی به‌هاوبه‌شی بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا دایان‌نابوو، به‌ڵام سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێ: هێشتا پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌مان ماوه و كاندیدیشمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان پارتی له‌م نزیكانه به‌ربژێری خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌ش ده‌كات، گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن. یه‌كێتیش كه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌رامبه‌ر به پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمه، ئێستاش له‌زاری وته‌بێژه‌كه‌یانه‌وه ده‌خوازن له‌باره‌ی بۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن بكه‌ن.
پارتی و یه‌كێتی پێش كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وت بوون،به‌ڵام هه‌نگاوی تاكلایه‌نه‌ی یه‌كێتی به‌بێ پارتی بۆ به‌ربژێركردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق ڕه‌نگه چاره‌نووسی كارنامه هاوبه‌شه‌كه و یه‌ك ڕیزی كورد له‌به‌غدا بخاته مه‌ترسییه‌وه.
ئ. م