سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ملكه‌چی داواكارییێكی خه‌زعه‌لی ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، یه‌كه‌م هه‌نگاو دوای وه‌رگرتنی پۆسته نوێیه‌كه‌ی، سه‌ردانی شاری به‌سره‌یه، كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی لێی به‌ڕێوه‌ده‌چن و گوتی: "سبه‌ی دووشه‌ممه سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ین".
حه‌لبووسی گوتی، "ئه‌و به داواكاریه‌كه‌ی فالح خه‌زعه‌لی، په‌رله‌مانتاری شاری به‌سره رازی بووه، كه سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه بكات و یه‌كه‌م دانیشتن دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له شاری به‌سره به‌ڕێوه‌ببه‌ن".
حه‌لبووسی له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه، "بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له دۆخی به‌سره، سبه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ین" و گوتیشی: "گه‌نده‌ڵی و ناكۆكی بوونه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و لاوازبوونی جومگه‌كانی ژیان له عێراق".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریش حه‌لبووسی ئاشكرایكرد، "رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوویان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق دیاریكردووه".
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دكتۆر به‌شیر حه‌داد له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا، ئه‌ركی راپه‌ڕاندن و شه‌رعیه‌تی ئه‌نجوومه‌نیش به ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی راسپیردرا.
H.B