سەرۆك بارزانی و سه‌رۆك هۆزى شه‌ممه‌ر پرسى تيرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانيان تاوتوێكرد

سه‌رۆك بارزانى پێشوازيكرد له‌ شێخ عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر ئەلشەمەری كەسایەتی ناسراوی عێراقی

K24 – هه‌ولێر:

لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر ئەلشەمەری كەسایەتی ناسراوی عێراقی و سەرۆكی هۆزی شەمەر كرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و كاركردن بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان و نەهێشتنی شوێنه‌وارى هزری تیرۆر و توندڕۆیی تاوتوێ كرا.

سايتى سه‌رۆك بارزانى بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، له‌و ديداره‌دا، رۆشناییش خرایە سه‌ر دۆخی ئاوارەكان و پڕۆسەی گەڕانەوەی ئەو خەڵكانەی كە بەهۆی هاتنی تیرۆریستانی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتبوو.