خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە
K24 - سلێمانی
خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە، به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى كه‌شێكى گونجاو بۆ خوێندكارانى پۆلى (12) له كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا، بڕى ئه‌مپێرى كاره‌باى پێویست بۆ ئامێری فێنکەرەوەی ئه‌و خوێندنگایانه‌ى ده‌كه‌ونه سنوورى موه‌لیده‌كه‌ى دابین بكه‌ن.
بەڕێوبەڕایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ: "ئاگادارى خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه، به مه‌به‌ستى دابینكردنى كه‌شێكى گونجاو بۆ خوێندكارانى پۆلى (12) له كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا، داوایان لێده‌كه‌ین، كه بڕى ئه‌مپێرى كاره‌باى پێویست بۆ ئامێری فێنکەرەوەی ئه‌و خوێندنگایانه‌ى ده‌كه‌ونه سنوورى موه‌لیده‌كه‌ى دابین بكه‌ن. کە لە هەفتەیەکدا دوو رۆژەو رۆژی (3)کاتژمێر، ئەم بابەتەش چەند موەلیدەیەکی کەم دەگرێتەوە، بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی هەوڵدەدات کە بەپێی توانا کارەبای نیشتیمانی بۆ خوێندگاکان دابین بکات".