دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك ئه‌و به‌ڵێنه به‌جێده‌گه‌یه‌نێت كه به دایكی دابوو
K24 - هه‌ولێر:
زانكۆی هارڤارد، كه یه‌كێكه له باشترین زانكۆكانی جیهان، دكتۆرای فه‌خری به مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌به‌خشێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دكتۆراكه له بواری یاسایه، پێشتر زوكه‌ربێرگ دوای درووستكردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كه هێشتا له قۆناغه سه‌ره‌تاكاندا بوو، وازی له خوێندنی زانكۆیی هێنا.
زوكه‌ربێرگ پێشتر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به دایكی دابوو، كه رۆژێك له رۆژان به بڕوانامه‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی، بۆیه له كاتی دانانی وێنه‌كه، كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی گرتوویه‌تی، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه و دایك و باوكیشی تاگ كردووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "دایكه هه‌میشه پێمده‌گوتی، به بڕوانامه‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه".